به‌وێنه... یاریزانێكی پێشووی یوڤێنتۆس سزای 2 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پا
به‌هۆی تاوانێكی گه‌وره سزای ده‌ستگیكردنی بۆ ده‌رچووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه جۆناتان زێبینای یاریزانی پێشووی یانه‌ی یوڤێنتۆس سزای زیندانیكردنی بۆ ده‌رچووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17 ئۆكتۆبه‌ری 2017، گۆڤاری فراسن پرێس، ئاشكرای كردووه كه داواكاری گشتی شاری ئافینیۆنی فڕه‌نسا به میدیاكانی راگه‌یاندووه كه جۆناتان زیبینای یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا به هۆی سه‌رپێچییه‌وه به 10 هه‌زار یۆرۆ سزا دراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زیبینای ته‌مه‌ن 39 ساڵ له نێوان ساڵانی 2011 تا 2013 بایی یه‌ك ملیۆن یۆرۆ خۆی له باجدان دزیوه‌ته‌وه و سزای 2 ساڵ زیندانیكردنی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
جۆناتان زیبینا له هاوینی 2014 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارلێس زیبینا ماڵئاوایی له یاریكردن كرد كه یانه‌یه‌كی پله‌دووی خولی فره‌نسایه، پێشاتریش یاری بۆ یانه‌كانی كالیاری، رۆما، یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا كردووه.
