راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌م شوێنانه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گیه‌نێت، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عیراق و به چاودێری هاوپه‌یمانان، پێشمه‌رگه له‌و شو شوێنانه ده‌مێننه‌وه كه به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ بوونیان هه‌بووه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، هه‌ردوولا پابه‌ندن به رێككه‌وتنه‌كه و له‌م رۆژانه‌دا هێڵه‌كانی ته‌ماس رێكده‌خرێنه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه:
بەپێی رێککەوتنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ، کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراق و بە چاودێریی هاوپەیمانان، ئیمزا کرا، بڕیار درابوو کە هێڵەکانی تەماس لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەو شێوەیە دەمێننەوە کە ڕۆژی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ لە ١٧ـی١٠ـی٢٠١٦ جێگیر بووە.
ئێستاش هەردوولا پابەندی ئەو ڕێککەوتنە دەبن و لەم ڕۆژانەدا هێڵەکانی تەماس بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ڕێک دەخرێنەوە.
وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە
١٧ـی١٠ـی٢٠١٧