ڤاڵڤێردی: ئه‌و یانه‌یه‌ی سبه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه خۆشم ده‌وێن و به‌شێكن له جه‌سته و دڵی من
ڤاڵڤێردی: هه‌موو جیهان ده‌زانێت كێ باشترین یاریزانی جیهانه
راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئۆلیمپیاكۆس بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی، ده‌شڵێت: ئه‌و یانه‌یه‌م خۆشده‌وێت كه سبه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17 ئۆكتۆبه‌ری 2017، ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پڕێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه سبه‌ی یارییه‌كی زه‌حمه‌تمان له پێشه، ده‌شڵێت: راسته ئۆلیمپیاكۆس دوو یاری ده‌ستپێكی چامپیۆنزلیگی دۆڕاندووه، به‌ڵام من شاره‌زای ئه‌و یانه‌یه‌م و ئه‌وان ده‌توانن جیاوازی دروست بكه‌ن و شتی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئه‌نجان بده‌ن.
ڤاڵڤێردی له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆڕ ده‌ڵێت: پێویست ناكات وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه، چونكه هه‌موو جیهان ده‌زانێت كێ باشترین یاریزانی جیهانه، بۆیه ئه‌م خه‌ڵاته بۆ هه‌ر كه‌سێك بێت هیچ شتێك له‌وه ناگۆڕێت كه لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی جیهانه.
ڤاڵڤێردی له میانه‌ی قسه‌كانیدا ستایشی ئاستی پاوڵینهۆی كرد و گوتی: ئه‌م یاریزانه له زۆر شوێنی یاریگه ده‌توانێت یاری بكات، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی یارمه‌تیدان هێرشبه‌ران زۆر كارامه‌یه و ده‌توانێت گۆڵیش تۆمار بكات.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئۆلمپیاكۆس گوتیشی: ئه‌م یانه باش ده‌ناسم، پێشتر وه‌ك راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه ناسناوم بردۆته‌وه، كاتێكیش ئۆلمپیاكۆسم جێهێشت پێم گوتن كه هه‌رگیز خۆشه‌ویستی ئه‌و یانه‌یه له‌بیر ناكه‌م و به‌شێكن له جه‌سته و دڵی من.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: كاری راهێنه‌رایه‌تی له یۆنان زۆر زه‌حمه‌ته، چونكه راهێنه‌ر به‌رده‌وام له‌ژێر فشاردایه، چونكه به‌رده‌وام هانده‌ران و میدیاكان داوای سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی پێكهاته‌ی گوتی: له یاری رابردوو له بۆ چاره‌سه‌ركردنی باڵی راست به‌شداریم به ئاندرێ گۆمێز كرد و متمانه‌م به‌و یاریزانه هه‌یه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ساموێل ئۆمتیتی لای من یاریزانێكی به‌توانایه و به‌رده‌وام له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌بێت.
له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، سبه‌ی چوارشه‌ممه، له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك، له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا و ئۆلیمپیاكۆس به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، هه‌ردوو یانه‌كه هاوشانی لیسبۆنا و یوڤێنتۆس له گرووپی چواره‌م یاری ده‌كه‌ن، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به 6 خاڵ پێشه‌نگی گرووپه‌كه‌ی گرتووه.