به‌رپرسێكی هه‌واڵگری سه‌ربازی حه‌شد كوژرا
له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی هه‌واڵگری سه‌ربازی و یه‌كێك له چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له به‌نداوی مووسڵ كوژرا.
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری سه‌ربازی حه‌شده و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی كوژراوه.
وه‌ك حه‌شدی شه‌عبیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌رپرسه‌كه ناوی "ئه‌حمه‌د عوبێدی"یه‌و به ئه‌بو یاسر ناسراوه، له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی دیكه‌ش حه‌شد به‌ناوی نور سه‌رای.