له كه‌ركووك حه‌شد و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵه كورده‌كان
ژن و منداڵه‌كانیان خستووه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كه‌ركووكه‌وه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌زگا ئه‌منی وسه‌ربازییه‌كانی عێراق، به‌هاوكاری هێزه‌كانی سه‌ر به "چه‌ند به‌رپرسێكی لایه‌نێكی كوردی"، پرۆسه‌یه‌كی پشكنینیان بۆ سه‌ر ماڵه كورده‌كانی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركووك ده‌ستپێكردووه‌و ژن و منداڵه‌كانیان ده‌ركردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كان و تا دره‌نگانێك له‌سه‌ر شه‌قام و ناو كۆڵانه‌كان ماونه‌ته‌وه‌و به دوای چه‌ك و پاره‌دا گه‌ڕاون و له‌و پرۆسه‌یه‌شدا زیاتر ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردووه‌ته ئامانج كه هه‌وڵیانداوه به‌رگری له شاره‌كه بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاری كه‌ركووكه‌وه به كوردستان24 راگه‌یاند: "له گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی و شۆراو و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ی كه‌ركووك، حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، به‌هاوكاری و چاوساغی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی لایه‌نێكی سیاسی كوردی، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵان و لیستێكی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یان پێبووه كه زیاتر مه‌به‌ستیان بووه بیاندۆزنه‌وه‌و ماڵه‌كانیان بپشكنن".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و لایه‌نه كوردییه‌ی به‌شداریی له راده‌ستكردنی شاری كه‌ركووك به حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان كرد، فشاریان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی شاره‌كه كه له كاتی هێنانه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق بۆ كه‌ركووك و داگیركردنی شاره‌كه، له كوردستان 24 و میدیاكانی دیكه‌وه ره‌خنه‌یان له ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئه‌و حزبه گرتووه‌و چه‌ندین كه‌سیان ناچار بوون په‌یوه‌ندی به كوردستان 24 بكه‌ن تا ڤیدیۆی قسه‌كانیان له سۆشیال میدیا و ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 لابدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان رزگارببن".
له‌باره‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی پاش داگیركردنی شاره‌كه هاتووه‌ته ئاراوه، چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بانگه‌واز بۆ كه‌سوكاریان ده‌كه‌ن و ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌زگا ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و لایه‌نێكی سیاسی كوردی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ریان و پێویسته ئاگاداربن.
رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، پاش ئه‌وه‌ی به فه‌رمانی چه‌ند به‌رپرسێكی لایه‌نێكی سیاسی كوردی، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران و عێراق هێنرانه ناو شاری كه‌كووكه‌وه، به ته‌واوی شاره‌كه كه‌وتووه‌ته ده‌ست ئه‌و هێزانه و سه‌ره‌ڕای ئاواره‌بوونی هه‌زاران خێزانی كوردی شاره‌كه، هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن و پشكنینی ماڵه‌كانیش ده‌ستیپێكردووه.