بایدەمیر: کەرکووك داگیرکرا و تورکیاش چەپڵەی بۆ لێدا
"بە ملیۆنان كوردی كردە دوژمنی خۆی"
K24 - ھەولێر
عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند، كەركووك داگیركرا و حكومەتی توركیاش چەپڵەی لێدا، بەوەش ماسكی سەر رووی خۆی لادا.
بایدەمیر گوتیشی: "حكومەتی توركیا بەو ھەڵوێستەی خۆی بەملیۆنان كوردی كردە دوژمنی خۆی".
گوتەبێژی ھەدەپە لەبەردەوامی قسەكانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێویستە حكومەتی عێراق و سەركردایەتی سیاسی ھەرێمی كوردستان كێشەكانیان لەسەر بنەمای رێز چارەسەر بكەن.
ئەوەشی خستەروو، پێویستە گشت پارتەكانیش كۆتایی بەناكۆكیەكانیان بھێنن و لەسەر بنەمای دیموكراسی و یەكێتی نەتەوەیی لە یەكتر كۆببنەوە.