كۆميسيۆن ئاماده‌كارييه‌كانى هه‌ڵبژاردنى راگرت
بڕياريدا سه‌رجه‌م رێككاره‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 1ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2017 رابگرێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى كۆميسيارانى كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له كوردستان بڕياريدا سه‌رجه‌م رێككاره‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 1ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2017 رابگرێت.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه، روونيكردووه‌ته‌وه، له‌به‌ر نه‌بوونى كانديد له كاتى دياريكراودا و له‌به‌ر ئه‌و پێشهاته نوێيانه‌ى ئێستا ئه‌و بڕياره‌يان ده‌ركردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: تا ئه‌و كاته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بڕيارێك له‌م بابه‌ته ده‌دات، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له راگرتنى رێككاره‌كان.
