شه‌پۆلێكى پارازيت ئاراسته‌ى په‌خشى كوردستان 24 ده‌كرێت

نزيكه‌ى كاتژمێرێكه‌ په‌خشى كه‌ناڵى كوردستان 24 له‌ ژێر هێرشێكى توندى پارازيت (ته‌شويشه‌)

K24 – هه‌ولێر:

كوردستان 24، بينه‌رانى ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ نزيكه‌ى كاتژمێرێكه‌ په‌خشى كه‌ناڵى كوردستان 24 له‌ ژێر هێرشێكى توندى پارازيت (ته‌شويشه‌) و به‌و هۆيه‌وه‌ په‌خشى پرۆگرام و هه‌واڵه‌كانمان تووشى كێشه‌ بووه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێوبه‌رايه‌تى كوردستان 24 دووپاتيده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ رووماڵى رووداوه‌كان و له‌ هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته‌دان.