حه‌شد و باڵێكى يه‌كێتى ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ده‌كه‌نه پارێزگارى كه‌ركووك
رێككه‌وتنیان كردووه له رێگه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه دایمه‌زرێنن
K24 - هه‌ولێر:
لەسەر داوای میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و ئەو بەشەی به‌رپرسانی یه‌كێتی کە رێککەوتنەکەیان له‌گه‌ڵدا كردوون، ئاماده‌كاریی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا بكرێته پارێزگاری كه‌ركووك.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به كوردستان24 راگه‌یاند: "رێككه‌وتنێك له‌نێوان حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی یه‌كێتی هه‌یه كه رێككه‌وتنی هێنانه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراقیان ئه‌نجامدا، تا ئەندامانی یەکێتی لە ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای کەرکوک لەگەڵ عەرەب و تورکمانەکان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاریزگا رێكبخه‌ن و له بری نه‌جمه‌دین كه‌ریم، رەفعەت عەبدوڵڵا بکەنە پاریزگاری شاره‌كه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ئه‌مڕۆ به رۆژنامه‌یه‌كی باڵی ئه‌منی ناو باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی راگه‌یاندووه كه رێككه‌وتننامه‌ی 16ـی ئۆكتۆبه‌ریان ئه‌نجامدا و ده‌ڵێت: "نه‌جمه‌دین كه‌ریم یه‌كێك له‌وانه بوو كه له سه‌رده‌می ئه‌ودا هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره كرا، هه‌ستم ده‌كرد به مه‌به‌ست بووبێت، زۆر ته‌داخولم كرد، به‌ڵام سوودی نه‌بوو، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی وه‌ك یه‌كێتی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمانی كه‌ركووك هه‌مانبوو، هه‌مووی تێكچوو، چونكه نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاراسته‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌كرد كه پارتی په‌یڕه‌وی ده‌كرد".
رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی یه‌كێتی كه ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی یه‌كێك له‌وان بوو، به رێككه‌تنێكی تاكلایه‌نه، رێگه‌یان بۆ حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق و سوپای پاسداران خۆشكرد و به كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ر به حزبه‌كه‌یان پارێزگای كه‌ركووكیان راده‌ستكردن.
