كۆسره‌ت ره‌سوڵ: خه‌ڵكى كوردستان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى په‌لامارى ئێراندايه و ئه‌مريكا تاكه‌ى بێده‌نگه
خه‌ڵكى كوردستان پرسێكى ئه‌خلاقى بردووه‌ته‌وه و پێويسته جيهانيش پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات
K24 – هه‌ولێر:
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان وتارێكى له سايتى سى ئێن ئێن بڵاوكردووه‌ته‌وه، به ناوى (خه‌ڵكى كوردستان پرسێكى ئه‌خلاقى بردووه‌ته‌وه و پێويسته جيهانيش پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات).
له وتاره‌كه‌دا هاتووه: ئه‌وانه‌ى به‌دواداچوون بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن له‌وانه‌يه بپرسن دوارۆژى هه‌ردوو وڵاتى شكستخواردووى عێراق و سووريا له دواى شه‌ڕى داعش چۆن ده‌بێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌دا هاتووه: لێره‌دا با باسى هه‌رێمى كوردستانتان بۆ بكه‌م. كه تازه پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى به سه‌ركه‌وتوويى ئه‌نجامداوه. خه‌ڵكى كوردستان ده‌يانه‌وێت مافه‌كانيان ده‌ستبه‌ر بكه‌ن و داواى ئازادى خۆيان ده‌كه‌ن و دژى تيرۆر وه‌ستاونه‌ته‌وه و پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان زۆر به‌هێز و چه‌سپاوه. ئێمه خه‌ڵكێكى ره‌سه‌ن و مێژووييه‌كى دوور و درێژمان له ناوچه‌كه‌ى خۆمان هه‌يه و له دێرزه‌مانه‌وه به ئاشتييانه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى كريستيان و توركمان و پێكهاته‌كانى ديكه به‌يه‌كه‌وه ده‌ژين.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى ئه‌وه‌شى نووسيوه: ئێمه كلتوور و زمانێكى جياوازمان هه‌يه. له كاتێكدا 35 مليۆن هاووڵاتيين گه‌وره‌ترين گه‌لى بێ وڵاتين له جيهاندا. له كاتێكدا زۆر وڵاتى بچووكى عه‌ره‌بى هه‌ن كه مه‌رجه‌كانى ده‌وڵه‌تبوونيان تێدا نييه و كلتووريشيان وه‌ك يه‌كه. ئێمه كلتوورمان جياوازه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئێمه له ژێر ده‌ستى به‌غدادا ناتوانين كۆنترۆڵى ناوچه‌كانمان وه‌ك پێويست بكه‌ين و به ئازادانه سياسه‌تى دارايى و په‌يوه‌ندييه‌كانمان درێژه پێ بده‌ين و ئه‌مه‌ش كاريگه‌رى له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان بۆ تيرۆر ده‌كات و هه‌ڵوێستى به‌غدا دواى ريفراندۆم داگيركردنى ناوچه‌كانمان و ده‌ركردنى به‌رپرسه‌كانمان و داخستنى سنوور و ئاسمان بوو له‌سه‌رمان. ئه‌مه‌ش نيشانه‌ى ئه‌وه‌يه عێراق له دواى رووخانى سه‌دام له 2003ه‌وه تا ئێستا هيچ نه‌گۆڕاوه.
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا جێگرى سكرتێرى كۆچكردووى يه‌كێتى نيشتيمانى ده‌ڵێت: به سپۆنسه‌رى ئێران ئێمه كه‌وتينه به‌ر هێرشى چه‌ند هێزێك له‌وانه حزبوڵڵا و له‌شكرى قودسى سوپاى پاسداران. پێده‌چێت ئه‌وه‌ى له دواى شه‌ڕى داعش رووبه‌ڕوومان بێته‌وه زۆر خراپتر بێت.
ئه‌وه‌شى نووسيوه: ناوچه‌ى ئێمه 600 ميل سنوورى له‌گه‌ڵ داعش هه‌بوو. به‌ڵام يه‌ك هێرشى تيرۆريستى و رووخاندێك رووى نه‌داوه. له كاتێكدا ئێمه به مليۆنان په‌نابه‌ر و ئاواره‌شمان له ئامێز گرتووه.
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ نووسيويه‌تى: كورد ئه‌مريكاى خۆش ده‌وێت. هه‌روه‌ها ئێمه سه‌رسامين به‌و فه‌لسه‌فه‌يه‌ى كه ئه‌مريكاى كردووه‌ته به‌هێزترين وڵات له جيهاندا. ئێمه مێژووى ئه‌مريكا ده‌زانين كه رووبه‌ڕووى داگيركه‌رانتان بوونه‌وه. به يه‌كگرتوويى توانيتان مۆدێلێك بۆ كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و گه‌شه كردوو درووست بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئێمه نامانه‌وێت شتێك درووستبكه‌ين كه ئێوه بۆخۆتان درووست بكه‌ين كه ده‌وڵه‌ته. پاساوه‌كانمان بۆ مافى چاره‌نووس هه‌مان شێوه‌ى ئێوه‌ن كه له ساڵى 1776 ئه‌مريكاتان پێ درووستكرد. به هه‌مان شێوه‌ى به‌ريتانيا ده‌يه‌وێت له ئه‌وروپا جيابێته‌وه. ئێمه هه‌مان ئه‌و شته‌مان ده‌وێت كه كۆمه‌ڵگه رۆژئاواييه‌كان بۆ دواڕۆژى نه‌وه‌كانيان و كه‌سوكاريان ده‌يانه‌وێت.
له ميانه‌ى وتاره‌كه‌يدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ باسى له پرسى ريفراندۆم كردووه و نووسيويه‌تى: به‌رپرسانى ئه‌مريكا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌يانده‌كرد، ريفراندۆم له كاتێكى خراپ‌دا ده‌كرێت و باسيان له‌وه ده‌كرد، ريفراندۆم چاو له‌سه‌ر شه‌ڕى داعش لاده‌بات. له كاتێكدا ناوچه‌يه‌كى زۆر كه‌مى سنوورمان له‌گه‌ڵ داعش ماوه. ئه‌و ناوچه‌يه‌ش له‌م رۆژانه ئازاد كرا، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى هێزه عێراقييه‌كان شه‌ڕيان به‌رامبه‌ر داعش ته‌واو بكه‌ن، لووله‌ى تفه‌نگه‌كانيان روو له ئێمه كرد، كه ئه‌مه له راستيدا چاولابردنه له‌سه‌ر داعش.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌ندێك كه‌سيش ده‌ڵێن ريفراندۆم شه‌رعيه‌تى نێوده‌وڵه‌تى نييه، به‌ڵام به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه و په‌يمانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و ياساى نێوده‌وڵه‌تى ميله‌تى ئێمه مافى بڕياردانى چاره‌نووسى هه‌يه.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ پرسيارى له ئه‌مريكا كردووه و نووسيويه‌تى: ئايا به راستى ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت بێده‌نگ بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى كه له لايه‌ن عێراق و به كرێگيراوه تيرۆريسته‌كانى ئێران ده‌كرێته سه‌رمان.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: دوارۆژ و چاره‌نووسى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و ته‌نانه‌ت عێراقيش خه‌ريكه رۆژ له دواى رۆژ له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دايه و نه ئه‌كته‌رانى هه‌رێمى ئێران و توركيا نه به‌رژه‌وه‌ندى جيهانى نابێت چاره‌نووسى ئێمه ديار بكه‌ن و چاره‌نووسى خۆمان له ده‌ستى خۆمانه و ده‌بێت جيهانيش ئه‌مه قبوڵ بكات و ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه كورد چاره‌نووسێكى پرشنگدارى هه‌بێت و سه‌ربه‌خۆييش هيوا و خواستمانه و هه‌ر دێته دى.