ميدياكانى سه‌ر به مالكى به ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا پڕوپاگه‌نده بڵاوده‌كه‌نه‌وه
ژماره‌يه‌ك كه‌ناڵ و سايتى كورديش هه‌مان پڕوپاگه‌نده‌ى سايته‌كانى مالكى بڵاوده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ميدياكانى سه‌ر به نورى مالكى ده‌ستيانكردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده له دژى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك كه‌ناڵ و سايتى كورديش هه‌مان پڕوپاگه‌نده‌ى سايته‌كانى مالكى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، له چه‌ند سايتێكى سه‌ر به مالكى هه‌واڵێك به ناوى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى عێراق جۆزیف بینینتون، بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوايه وتويه‌تى: سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى 48 كاتژمێردا ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار تايبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌ياند، ئه‌م هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه و هيچ بنه‌مايه‌كى بۆ نييه.