كه‌ناڵی CNN: ئێران سوودمه‌ندی یه‌كه‌مه له پاشه‌كشه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق
هێرشكردنه سه‌ر كه‌ركووك به هاوكاری قاسم سوله‌یمانی و فه‌یله‌قی قودس بووه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی CNNى ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، پاشه‌كشه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ململانێی كورد و حكوومه‌تی عێراق، پێگه و هه‌ژموونی ئێرانى له عێراق زیاتر كردووه، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌وسانی واشنتن، سوپای پاسداران و قاسم سوله‌یمانی, به‌رپرسی یه‌كه‌می فه‌یله‌قی قودس، بوونه‌ته كه‌سی یه‌كه‌می رووداوه‌كان.
ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه باس له‌وه‌ش ده‌كات، فه‌یله‌قی قودی سوپای پاسداران، له ساڵی 2014، میلیشیا شیعه‌كانی له عێراق دامه‌زراندووه به ناوی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات.
ئه‌و هێزانه به‌شداربوونه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له 16ی ئۆكتۆبه‌ر.
هه‌رچه‌نده ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه رۆڵی هه‌بووبێت، به‌ڵام وه‌ك كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، تاران به روونی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌م باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بن و پشتگیری ئه‌وان ده‌كه‌ن.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێران رۆڵێكی گه‌وره له ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا ده‌بینێت و له كاتی به خاكسپاردنی ته‌رمی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئاماده‌ی رێوڕهسمهكهبوو.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای چه‌ند رۆژێك، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له‌سه‌ر ئارامگای تاڵه‌بانی ده‌ركه‌وت و وێنه‌كانی له وێبسایته هه‌واڵییه‌كان بڵاوكرایه‌وه.
رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری، حه‌شدی شه‌عبی به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی قاسم سوله‌یمانی و چاوساغی چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه، هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركووك و دواتریش هه‌ر به چاوساغی ئه‌و هێزانه، كه‌ركووكیان داگیركرد.