ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای ئاساییكردنەوەی باردودۆخی كەركووك دەكات
چارەسەری كێشەكان بكەن
K24 - ھەولێر
لە بەیاننامەیەكدا ھەر 15 ئەندامەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای لەسەرجەم لایەنەكانی عێراق كرد، لە شەڕ و پێكدادان دوور بكەونەوە و دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە.
ھەروەھا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای بەگفتوگۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و ھەولێری كردووە.
لە 16 ئەم مانگەدا چەكدارانی حەشدی شەعبی و بەشێك لە ھێزەكانی عێراق، بەھۆی رێكەوتنێك لەگەڵ بەشێك لە سەركردایەتی یەكێتی توانییان بگەنە نێو شاری كەركووك، ئەمڕۆش بەھۆی راپەڕینی جەماوەرییەوە لە زۆربەی ناوچە داگیركراوەكان، دەستیان بە كشانەوە كرد.