هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك ئاسایی ده‌بێته‌وه
كاریگەری كردووەتە سەر بازاڕەكان
K24 - ھەولێر
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ھەواڵی رۆیته‌رز له 24 كاتژمێری داهاتوودا هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك وه‌ك خۆی لێ دێته‌وه.
به‌رپرسانی نه‌وتی عێراقی رایانگه‌یاندووه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌می كردبوو، به‌هۆی وه‌ستانی كاره‌كان له شه‌ش وێستگه‌ی هه‌نارده‌كردن، به‌ڵام له 24 كاتژمێری داهاتوو هه‌نارده‌ی نه‌وت له كێڵگه‌كانی بای حه‌سه‌ن ئاڤانا وه‌ك خۆی لێ دێته‌وه و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت هیچ گرفتێكی نابێت.
به‌هۆی روداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ركووك هه‌نارده‌ی نه‌وت له 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌وه بۆ 225 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌میكرد، به‌مه‌ش نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانیشدا رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه.