سیناتۆرێکی ئەمریکی: پێویستە عەبادی بەزووترین کات هێرشەکانی بۆ سەر کورد رابگرێت
"كورد گرنگترین هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكایە له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"
K24 - ھەولێر
سیناتۆرێكی ئه‌مریكا داوا له عه‌بادی ده‌كات هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ سه‌ر كورد رابگرێت.
كریس ڤان هۆلین، سیناتۆری ئه‌مریكی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی شاری كه‌ركووك و هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران رایگه‌یاند كه ئه‌و نیگه‌رانه به‌و هێرشانه و توندوتیژیانه لە دژی كوردانی شاری كه‌ركووك و هێزی پێشمه‌رگه.
هه‌روه‌ها ئه‌و سیناتۆره داوای له عه‌بادی كردووه، به‌زووترین كات كۆتایی به‌و هێرشانه بێنێت له‌دژی كورد كه به یه‌كێك له گرنگترین هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌سفی ده‌كات.
دەشڵێت، هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركووك زیان به شه‌ڕی دژی داعش ده‌گه‌یه‌نێت و توانای هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌و شه‌ڕه لاواز ده‌كات.