هاری كه‌ین ئه‌و قسه‌یه ئاشكرا ده‌كات كه به كریستیانۆی گوتووه
هاری كه‌ین: دیارییه‌كی كریستیانۆم له ماڵه‌كه‌م پاراستووه
هاری كه‌ین ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نی به میدیاكانی راگه‌یاندووه كه له دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، خۆی له كریستیانۆ نزیك كردۆته‌وه و داواكارییه‌كی لێكردووه و قسه‌یه‌كی پێ گوتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 19، ئۆكتۆبه‌ری 2017، تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئیسپانیا تۆمارێكی ڤیدیۆیی هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری تۆتێنهامی له باره‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڵاو كردۆته‌وه.
هاری كه‌ین ده‌ڵێت: له دوای یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، خۆم له كریستیانۆ نزیك كرده‌وه و داوای درێسه‌كه‌م له ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه كرد و به خۆشحاڵییه‌وه پێشكه‌شی كردم، منیش ئێستا درێسه‌كه‌م له ماڵه‌وه پاراستووه.
هاری كه‌ین ده‌شڵێت: بینینی كریستیانۆ له نزیكه‌وه، بۆ من ده‌بێته ساتێكی مێژوویی، چونكه ئه‌و نموونه‌ی به‌رزی منه، بۆیه درێسه‌كه‌ی كریستیانۆم له ماڵه‌وه وه‌ك بیره‌وه‌رییه‌ك خۆش هه‌ڵده‌گرم.
هاری كه‌ین له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ستایشه‌كه‌ی زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: زۆر دڵخۆشبووم كاتێك زێدان ستایشی كردم، قسه‌كانی زێدان هێز و وزه‌یه‌كی زیاترم پێده‌به‌خشێت.
كریستیانۆی 32 ساڵ، خاوه‌نی 4 خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینه، له خاوه‌نی 44 گۆڵه، هاری كه‌ینی 24 ساڵان، له 2017 43 گۆڵی كردووه و ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی سه‌رنجڕاكیشی پێشكه‌ش كردووه.