دادگای عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌ركرد
بڕیاره‌كه دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه ده‌ریكردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 19/10/2017، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ركرد.
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاند: "دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه له به‌غدا، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ كۆسره‌ت ره‌سووڵی ده‌ركردووه، هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ش به‌هۆی لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی بووه كه سوپا و پۆلیسی فیدراڵی له پارێزگای كه‌ركووك به‌هێزی داگیركه‌ر ناوبردووه".
به‌یره‌قدار ده‌ڵێ: "دادگا لێدوانه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سو،ڵ به سوكایه‌تی و هاندان دژی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌زانێ، هه‌ر بۆیه به مادده‌ی 226 له یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری ده‌ستگیكردنی بۆ ده‌ركردووه".
پێشتریش به‌هۆی رێكخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه، هه‌مان دادگا، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردبوو، به‌ڵام سه‌رۆكی كۆمیسیۆن بڕیاره‌كه‌ی دادگای به بڕیاره‌كانی مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره ناوبرد و گووتی: "بڕیارێكی سیاسییه".