"مێسی به زه‌بری حه‌ب و ده‌رمان توانای جه‌سته‌یی خۆی پێشخستووه"
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كان، مێسی له مه‌ترسی دایه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاماژه به خراپی ته‌ندروستی لیۆنێل مێسی ده‌كات و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه لیۆ به زه‌بری حه‌ب و ده‌رمان توانای جه‌سته‌یی خۆی راگرتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 19 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی بریتانیا به مانشێتی گه‌وره نووسیویانه: مێسی خاوه‌نی 100 گۆڵ له خوله ئه‌ورووپاییه‌كان به زه‌بری حه‌ب و ده‌رمان یارییه‌كانی ده‌كات.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی سه‌رجه‌م خوله‌كه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كردووه و به ته‌واوه‌تی شه‌كه‌ت و ماندووبووه.
سپۆرت ئه‌وه‌شی نووسیوه كه له گه‌رمه‌ی یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، مێسی حه‌بی خستۆته ده‌می و پێشتریش چه‌ندان جاری تر مێسی ده‌رمانی له نێو یاریگه به‌كارهێناوه و خواردوویه‌تی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی له كاتی یارییه‌كه حه‌بی گڵۆكۆزی خواردووه، ئه‌مه‌ش له پێناو ده‌ستخستنی هێز و وزه بۆ جه‌سته‌ی.
بارسێلۆنا شه‌وی رابردوو به 10 یاریزان له چامپیۆنزلیگ سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد، مێسی له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو به لێدانی راسته‌وخۆ تۆڕی ئۆلێمپیاكۆسی هه‌ژاند و بووه خاوه‌نی 100 گۆڵ له خوله ئه‌ورووپاییه‌كان.
مێسی تاكه یاریزانه له 2017 خاوه‌نی 50 گۆڵه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌شی زه‌حمه‌تییه‌كی زۆری بینه تا بلیتی مۆندیالی 2018ـی رووسیای بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌ستخست.