هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ كەمترین ئاست دادەبەزێت
رۆژانه 384 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه
K24 - ھەولێر
هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ كه‌مترین ئاستی دابه‌زیووه و رۆژانه ته‌نها 216 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێت.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌نارده‌ی نه‌وت له كێڵگه‌كانی كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی بۆ نزمترین ئاستی كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌جۆرێك ئێستا رۆژانه ته‌نها 216 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت، له‌كاتێكدا له بارودۆخی ئاسایی‌دا رۆژانه نزیكه‌ی 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رێگای هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كان ده‌كرا، به‌هۆی رووداوه‌كانی كه‌ركووكه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كهمبووهوهتهوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داوای كردبوو گرژییه‌كان، كار له هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك نه‌كات.