رۆسنەفت نەوتی ھەرێمی كوردستان ھەناردەى دهرهوه دهكات
رۆسنەفت: دەست بەجێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكەین
K24 - ههولێر:
كۆمپانیای رۆسنەفتی رووسی بڵاویكردەوە، رێككەوتنەكەی لهگهڵ ھەرێمی كوردستان دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و لەرێگەیەكی بۆرییەكی نوێوەوە نەوتی ھەرێمی كوردستان ھەناردەی بازارە جیھانییەكان دەكەن.
كۆمپانیای رۆسنەفت لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرای دهكات، دەست بەجێبەجێكردنی پڕۆژە ھاوبەشەكەيان لەگەڵ حكومەتی ھەرێمی كوردستاندا دهكهن و كۆمپانیاكه ھەڵدەستێت بە فرۆشتن و ھەناردەكردنی نەوتی كوردستان, كه لە رێگەی بۆريیەوە دەینێرێتە ئەوروپا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پشكی رووسنەفت لە سەدا 60 دەبێت و قۆناخی یەكەمیش، نەوتی ھەرێمی كوردستان ھەناردەی پاڵێوگەكانی رۆسنەفت دەكرێت لە ئەڵمانیا.
لە شوباتی ئەمساڵ گرێبەستێک لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و كۆمپانیا رۆسنەفت واژۆکرا، بەپێی گرێبەستەکە کۆمپانیاكه بۆ ماوەی سێ ساڵ نەوتی هەرێمی کورستان دەکڕێت.