رۆسنەفت نەوتی ھەرێمی كوردستان ھەناردەى ده‌ره‌وه‌ ده‌كات

رۆسنەفت: دەست بەجێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكەین

K24 - هه‌ولێر:

كۆمپانیای رۆسنەفتی رووسی بڵاویكردەوە، رێككەوتنەكەی له‌گه‌ڵ ھەرێمی كوردستان دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و لەرێگەیەكی بۆرییەكی نوێوەوە نەوتی ھەرێمی كوردستان ھەناردەی بازارە جیھانییەكان دەكەن.

كۆمپانیای رۆسنەفت لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، دەست بەجێبەجێكردنی پڕۆژە ھاوبەشەكەيان لەگەڵ حكومەتی ھەرێمی كوردستاندا ده‌كه‌ن و كۆمپانیاكه‌ ھەڵدەستێت بە فرۆشتن و ھەناردەكردنی نەوتی كوردستان, كه‌ لە رێگەی بۆريیەوە دەینێرێتە ئەوروپا.

 ئاماژەی بەوەشكردووە، پشكی رووسنەفت لە سەدا 60 دەبێت و  قۆناخی یەكەمیش، نەوتی ھەرێمی كوردستان ھەناردەی پاڵێوگەكانی رۆسنەفت دەكرێت لە ئەڵمانیا.

لە شوباتی ئەمساڵ گرێبەستێک لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و كۆمپانیا رۆسنەفت واژۆکرا، بەپێی گرێبەستەکە کۆمپانیاكه‌ بۆ ماوەی سێ ساڵ نەوتی هەرێمی کورستان دەکڕێت.