كۆمیسیۆن كات بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دیاریده‌كات
"هێشتا پێشنیازه"

K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 22/10/2017 رایگه‌یاند: "رۆژی 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت".
گاتع زه‌وبه‌عی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌پشتبه‌ستن به ماده‌ی 56/ یه‌كه‌م و دووه‌م، له ده‌ستووری عێراقی و ماده‌ی 7/ یه‌كه‌م له یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره 54ـی ساڵی 2013 كه تێیدا هاتووه "پێویست به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 45 رۆژ به‌رله‌وه‌ی ماوه‌ی خولی په‌رله‌مان ته‌واو ببێت، هه‌ڵبژاردنی نوێ بكرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به بڕگه‌ی سێیه‌می هه‌مان ماده كردووه كه ده‌ڵێت "واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پاش ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌ركردنی مه‌رسوومی كۆماریی و راگه‌یاندنی له میدیاكاندا ده‌بێت و پێش 90 رۆژ له واده‌ی كۆتاییهاتنی خولی په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاریی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن بكرێت. بۆیه ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران پێشنیاز ده‌كات رۆژی شه‌ممه 12/5/2018 واده‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه، زۆرینه‌ی به‌رپرسانی عێراقی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت و داواده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردن دوانه‌خرێت.