بارسێلۆنا بووه یه‌كه‌م یانه له مێژووی لالیگا ئه‌م ده‌ستكه‌وته تۆمار بكات
رۆژنامه‌یه‌ك سه‌لماندوویه‌تی كه بارسێلۆنا له ئێستادا باشترین یانه‌یه له مێژووی لالیگادا
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، سه‌لماندوویه‌تی كه یانه‌ی بارسێلۆنا له ئێستادا خاوه‌نی باشترین ئاماره له مێژووی لالیگا.
رۆژنامه‌ی (موندۆ دیپۆرتۆڤ) له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 22 ئۆكتۆبه‌ری 2017، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دوای بردنه‌وه‌كه‌ی دوێنێی بارسێلۆنا، یانه‌كه مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد.
بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه له كۆی 9 یاری، 8 سه‌ركه‌وتن و یه‌ك به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه، پێشتریش له وه‌رزه‌كانی (1963 ـ 1964) و (1997 ـ 1998) و (2012 ـ 2013) و (2013 ـ 2014) هه‌مان ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی له مێژوودا دووباره كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین یانه‌یه له مێژووی لالیگا ئه‌م كاره‌ی كرد بێت.
بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه 26 گۆڵی له لالیگا كردووه و ته‌نیا 3 گۆڵی لێكراوه، پێشتریش له وه‌رزی 2013 ـ 2014 بارسێلۆنا به راهێنه‌رایه‌تی تاتا مارتینۆ له كۆی 9 یاری، 8 بردنه‌وه و یه‌كسانبوونێكی هه‌بوو، 28 گۆڵی كرد بوو، 6 گۆڵی لێكرا بوو.
له وه‌رزی 1997 ـ 1998 به راهێنه‌رایه‌تی لویس ڤان خالی هۆڵه‌ندی، بارسێلۆنا 8 سه‌ركه‌وتن و یه‌ك به‌رامبه‌ربوونی هه‌بوو، 23 گۆڵی كردبوو، 8 گۆڵی خواردبوو.
له وه‌رزی 1963 ـ 1964 بارسێلۆنا به راهێنه‌رایه‌تی سیزار رۆدریگێز هه‌مان ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی دووباره كردبووه، به‌ڵام له ڕووی ژماره‌ی گۆڵه‌كان جیاوازی هه‌بوو، بارسا ئه‌وكات 17 گۆڵی له 9 یاری كردبوو.
.jpg)