كوردستان داوای دادگایی كردنی ئەم كەسانە دەكات
رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگرێتەبەر
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی نووسراوێكی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان، رێكاری یاسایی بەرامبەر 11 پەرلەمانتار و كەسایەتی سیاسی عێراق دەگرێتەبەر كە تەشھیریان بە كەسایەتییە سیاسییەكانی كوردستان كردووە.
سەرچاوەیەك لە داواكاری گشتی كە نەیویست ناوی بنووسرێت، بە كوردستان24 راگەیاند: "كۆمەڵێك بەڵگە و گرتەی ڤیدیۆییمان لەبەر دەستە كە ژمارەیەك پەرلەمانتار و كەسایەتی و دەزگا راگەیاندنەكانی عێراق تەشیھریان بە كەسایەتییە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان كردووە، بۆیە رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەر و سكاڵا دژی ئەو كەسانە جوڵێندراوە".
روونیكردەوە: "سكاڵای یاسایی رەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی ھەولێر كراوە ئەوانەی دانیشتووی سنووری ھەولێر و كەركووك و ناوچەكانی دیكەن لێكۆڵینەوە و ئیجرائات دەكات، ئەوانەی دیكەش داوا لە دادگاكایەكی عێراق دەكرێت كە لێكۆڵینەوە بكات".

