3 خانمه یاریزان ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان ده‌كه‌ن
خانمێكی یانه‌ی بارسێلۆنا له ریزی یاریزانه به‌ربژێره‌كانه
له‌سه‌ر ئاستی خانمان، 3 یاریزان ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی زه بێست ده‌كه‌ن، له ریزی یاریزانه به‌ربژێره‌كان، ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌بینرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 23 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی فه‌رمی فیفا، پرۆفایلی 3 به‌ربژێری كچی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بڵاو كرده‌وه.
ـ دینا كاستیلانۆس، خانمه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ڤێنزوێلا به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی و بردنه‌وه‌ی دوو نازناوی تۆپ و پێلاوی برۆنز له كۆتاییه‌كانی مۆندیالی خوار حه‌ڤده ساڵان یه‌كێكه له به‌ربژێره سه‌ره‌كییه‌كانی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی زه بێست.
ـ كارلی لۆیدی خانمه یاریزانی ئه‌مریكی یه‌كێكه له یاریزانه دیاره‌كانی جیهانی تۆپی پێ و له ساڵی 2016 نازناوی زه بێستی برده‌وه و ده‌یه‌وێت بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك نازناوه‌كه بباته‌وه، كه ئه‌م خانمه له فێبرایه‌ری رابردوو په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر سیتی كرد، نازناوی جامی فای له‌گه‌ڵ بردنه‌وه و یانه‌كه‌ی گه‌یانده چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
ـ لیكی مارتینێزی خانمه‌یاریزانی هۆڵه‌ندی و یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌ویش به‌ربژێرێكی دیكه‌یه و ركابه‌رییه‌كی به‌هێز ده‌كات بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له له‌نده‌ن له كاتژمێر 8:30 به كاتی هه‌ولێر مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كانی (زه بێست) ساز بكرێت، كه تێیدا باشترین یاریزانی پیاو و ژن، له‌گه‌ڵ باشترین پێكهاته، راهێنه‌ر، هانده‌ر و گۆڵپارێز ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
