UN: پێكدادانى به‌غدا و هه‌ولێر بووه‌ته هۆى ئاواره‌بوونى 136هه‌زار هاووڵاتى
ته‌عريب و ته‌رحيل زيندوو ده‌بنه‌وه و ميليشياكانى حه‌شد ده‌يانه‌وێت له كه‌ركووك نيشته‌جێ بن
K24 – هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان نوێترين ئامارى له باره‌ى ژماره‌ى ئه‌و هاووڵاتييه ئاوارانه راگه‌ياند، كه به هۆى له‌شكركێشى جه‌يش و حه‌شدى شه‌عبييه‌وه بۆ سه‌ر كه‌ركووك و خورماتوو ماڵ و حاڵى خۆيان له‌ده‌ستداوه.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، ژماره‌ى ئاواره‌كان گه‌يشتووه‌ته 136 هه‌زار ئاواره.
فه‌رحان حه‌ق، جێگرى وته‌بيژى ره‌سمى به ناوى ئه‌ميندارى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، ره‌وشه‌كه ئاڵۆز بووه به‌و هۆيه‌وه هاووڵاتيان ناچار بوون رابكه‌ن و سه‌رله‌نوێ دواى چوونه‌وه‌يان سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان ئاواره بوونه‌ته‌وه.
گوتيشى: ئه‌وان له ترسى سه‌رهه‌ڵدانى كرده‌وه‌كانى توندوتيژى رايانكردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه زۆر نيگه‌رانيين له باره‌ى زياتر بوونى ژماره‌ى ئاواره‌كان.
ناوبراو داواشى له حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌نگاوى هه‌ماهه‌نگانه بگرنه به‌ر له پێناو خۆبه‌دوورگرتن له پێكدادان.
له 16ى ئۆكتۆبه‌ردا، ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و جه‌يش، له سنووره‌كانى باشوور و رۆژئاواى كه‌ركووكه‌وه جووڵه‌يان پێكرا بۆ داگيركردنى شاره‌كه.
له به‌ره‌به‌يانێكى زوودا به هۆى رێككه‌وتنێكى نهێنى نێوان ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى يه‌كێتى و ميليشياكانى حه‌شد كه به سه‌رپه‌رشتى قاسم سوله‌يمانى فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسداران ئه‌نجامدرابوو، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه پاشه‌كشێيان پێكرا.
هاوكات هێزێكى دژه تيرۆرى سه‌ر به لاهور جه‌نگى هاوكارى ميليشياكانى حه‌شدى كرد بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌روازه سه‌ره‌كييه‌كانى كه‌ركووكه‌وه بێنه ناو شاره‌كه و خه‌ڵكى شاره‌كه ئاواره بكه‌ن.
به هۆى ئه‌و رووداوانه و مه‌ترسييه‌كانى كۆمه‌ڵكوژى هاووڵاتيانى شاره‌كه، به هه‌زاران هاووڵاتى كوردى نيشته‌جێى كه‌ركووك و خورماتوو و پردێ و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ريان ماڵ و حاڵى خۆيان به‌جێهێشت و ئاواره بوون.
له دواى شاڵاوه‌كانى راگواستنى كورد، كه رژێمى به‌عس ئه‌نجاميده‌دا، ئه‌وه يه‌كه‌مجاره كورد له كه‌ركووك ناچار بكرێت ره‌و بكات و ماڵ و حاڵى خۆى به‌جێبهێڵێت.
له ئێستادا ره‌وشى كه‌ركووك به قۆناغێكى مه‌ترسيداردا تێده‌په‌ڕێت و به‌شێك له‌و چه‌كدارانه‌ى له‌گه‌ڵ ميليشياكانى حه‌شد هاتوونه‌ته شاره‌كه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان تێيدا بمێننه‌وه و جێ‌گير بن، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ته‌عريب كردنه‌وه‌ى شاره‌كه.