كریستیانۆ دیسان گره‌وه‌كه‌ی له‌ مێسی برده‌وه‌ بووه‌ باشترینی جیهان

بۆ دووه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك به‌سه‌ر نێیمار و مێسی دا سه‌ركه‌وت و خه‌ڵاتی زه‌بێستی برده‌وه‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی بۆ دووه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك به‌سه‌ر نێیمار و مێسی دا سه‌ركه‌وت و خه‌ڵاتی زه‌بێستی برده‌وه.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 23 ئۆكتۆبه‌ری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی (زه‌ بێست)ـی له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ برد و كریستیانۆ خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه‌.‌

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئەوەی ساڵی رابردوو یەکەم خەڵاتی زە بێستی لە دوای جیابوونەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ بەدەستهێنا، ئەمساڵیش بەربژێری سەرەکی بوو بۆ ئەوەی دووبارە ببێتەوە باشترین یاریزانی جیهان و بۆ پێنجەمین جاریش لەسەر ئاستی جیهان بە باشترین یاریزان دەستنیشان بکرێت، کە پێشتر لە ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٣ و ٢٠١٤ و ٢٠١٦ وەکو باشترین یاریزانی جیهان خەڵات کراوە..

کریستیانۆ لە مساڵدا ٤٤ گۆڵی کردووە و لەگەڵ ریال مەدرید نازناوەکانی چامپیۆنزلیگ و لالیگا و جامی سوپەری ئیسپانیا و ئەوروپای بەدەستهێناوە.