په‌رله‌مان ته‌مه‌نی خۆی درێژده‌كاته‌وه
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ سێ شه‌ممه 24/10/2017 پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی خوولی ئێستای پەرلەمان دەکات.
بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە پەرلەمانی کوردستان سکرتێرێکی هەمیشەیی بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێرێت و هەروەها چەند ئەندامێکی نوێی پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخۆن.
هاوکات لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا گفتوگۆ لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی ئەم خولەی پەرلەمان دەکرێت.
به‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه، فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "هه‌موو لایه‌ك باش ده‌زانن كه ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان نزیكه‌ی 14 رۆژی ماوه‌و ئه‌گه‌ر موزایه‌ده به‌سه‌ر یه‌كتردا نه‌كه‌ین، ده‌زانین له‌و ماوه‌یه‌دا ناتوانرێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، بۆیه ئێمه وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌به‌ر پێویستی و هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ین و بۆ ماوه‌ی 3 تا 6 مانگ ئاماده‌ین ده‌نگ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ین".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان گووتی: "به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ین ده‌مانه‌وێت په‌رله‌مان ببێته چه‌تری كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئاماده‌ین ده‌نگ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بده‌ین به مه‌رجێ له 3 تا 6 مانگ زیاتر نه‌بێت و پاش ئه‌وه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت".