ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئامانجی جووڵه‌ی حه‌شد و سوپای عێراق ئاشكراده‌كات
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر: پێشمه‌رگه به‌رده‌وام له هه‌ڵوێستی به‌رگریدایه نه‌ك هێرشبردن
K24 - هه‌وڵێر:
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ره‌تیكرده‌وه كه وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، پاڵپشتی و مه‌شق و راهێنانه‌كانیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان راگرتبێت و هیوای خواستووه كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به ریگاچاره‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێت و پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق روونه‌دات.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "العربي الجديد" كه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 24/10/2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتوویه‌تی: "جموجووڵه‌كانی هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، به ئامانجی ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سنووری پێش ساڵی 2003 كه هێشتا رژێمی سه‌دام حسێن نه‌ڕووخابوو".
جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی عێراق، چه‌كی قورس و تانكی ئابرامسی ئه‌مریكیان له هێرشه‌كانیاندا بهكارهیناوهو ره‌تیكردووه‌ته‌وه لێكترازان له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا روویدابێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، به چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكی هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌كان و تانكی ئابرامس و تۆپی قورس و هاوه‌ن و دۆشكه به‌كارده‌هێنن، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه كه‌وتووه‌ته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتیان، به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌وڵی پێشڕه‌وی بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌ده‌ن و ئامانجیان ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه سنووره‌كانی پێش ساڵی 2003".
یاوه‌ر ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نایانه‌وێت رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق رووبدات، هێزه‌كانی عێراقیشی له جموجوڵهكانیاندا هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك ناكه‌ن له كاتی جوڵانیان به ئاراسته‌ی ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی پێشمه‌رگه، كه ئاماده‌نین لێی بكشێنه‌وه و سه‌نگه‌ره‌كان چۆڵبكه‌ن. بۆیه پێشمه‌رگه به‌رده‌وام له هه‌ڵوێستی به‌رگریدایه نه‌ك هێرشبردن و به‌داخه‌وه‌ین له هه‌ر دوو لا قوربانی هه‌بووه".
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هیواخوازه "لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی له‌نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه به خێرایی بگه‌ڕێنه‌وه تا ریگه له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی زیاتری نێوان هێزه‌كان بگیرێت".