ئەمنستی: حەشدی شەعبی لە کەرکووك و ناوچەکانی دیکە خەڵکیان کوشتووە
"ماڵی سەدان ھاووڵاتیان تاڵانكردووه و سووتاندووه"
K24 - ھەولێر
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ناسراو به ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ، راپۆرتێكی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك و خورماتوو بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی ئه‌منستی، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی لەو ناوچانەی كە له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا داگیریانكردووه خه‌ڵكی سڤیسلیان كوشتووه و به هه‌زاران كه‌سیشیان ئاواره كردووه و به سه‌دان ماڵیشیان تاڵانكردووه و سووتاندووه.
ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه ئاشكراشی كردووه كه دانیشتووانانی قه‌زای خورماتوو قوربانی یه‌كه‌می ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بوون.
له‌وباره‌یه‌وه لییان مه‌علوف، به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی رێكخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ رایگه‌یاندووه، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ژیانی به‌هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵی خورماتوویان كردووەته دۆزه‌خ و ناوچه‌كه‌شیان وێران كردووه و به هه‌زاران كه‌سیش ئاواره‌ی ناوچه ئارامه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه بوون.