وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: حه‌شد گوێ به رێككه‌وتنه‌كان نادات و ره‌فتاره‌كانیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبوڵ نییه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: پێشمەرگە بە هەموو توانایەک بەرگری لە خاکی کوردستان و ژیان و کەرامەتی خەڵک دەکات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌رباره‌ی جموجووڵه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه: "ئەم جموجۆڵەی هێزەکانی حەشد و پێداگرییان بۆ پێشڕەوی و ڕێزنەگرتن لە ڕێککەوتنەکان، ئاماژەیەکی ڕوونە کە نیازێکی خراپیان هەیە و دەیانەوێ کەرامەت و شکۆی خەڵکی کوردستان پێشێل بکەن".
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه "دوای ڕووداوەکانی پارێزگای کەرکووک و پێشڕەوییەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق لەسەرجەم ناوچە جێناکۆکەکان، وەک دیارە ئەو هێزانە گوێ بەهیچ جۆرە ڕێککەوتنێک بۆ دیاریکردنی هێڵی تەماس نادەن و لە جموجۆڵەکانی خۆیان و کۆکردنەوەی هێز لەو ناوچانە بەردەوامن".
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "بۆ هەموو لایەک دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم ڕەفتارەی میلیشیاکانی حەشد و هێزەکانی عێراقی بەهیچ شێوەیەک قابیلی قبوڵ نییە و پێشمەرگە بە هەموو توانایەک بەرگری لە خاکی کوردستان و ژیان و کەرامەتی خەڵک دەکات".
ده‌قی راگه‌یێنراوه‌كه
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
دوای ڕووداوەکانی پارێزگای کەرکووک و پێشڕەوییەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق لەسەرجەم ناوچە جێناکۆکەکان، وەک دیارە ئەو هێزانە گوێ بەهیچ جۆرە ڕێککەوتنێک بۆ دیاریکردنی هێڵی تەماس نادەن و لە جموجۆڵەکانی خۆیان و کۆکردنەوەی هێز لەو ناوچانە بەردەوامن.
ئەم جموجۆڵەی هێزەکانی حەشد و پێداگرییان بۆ پێشڕەوی و ڕێزنەگرتن لە ڕێککەوتنەکان، ئاماژەیەکی ڕوونە کە نیازێکی خراپیان هەیە و دەیانەوێ کەرامەت و شکۆی خەڵکی کوردستان پێشێل بکەن. بۆیە بۆ هەموو لایەک دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم ڕەفتارەی میلیشیاکانی حەشد و هێزەکانی عێراقی بەهیچ شێوەیەک قابیلی قبوڵ نییە و پێشمەرگە بە هەموو توانایەک بەرگری لە خاکی کوردستان و ژیان و کەرامەتی خەڵک دەکات.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
٢٤ـی١٠ـی٢٠١٧