ئه‌مڕۆ بارسێلۆنا ركابه‌رییه‌كانی وه‌رزی نوێی جامی شا ده‌ستێده‌كات
ئاڵڤێردی: ئه‌م یارییه یه‌كێكه له ئاڵۆزترین یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌مان
ئه‌مڕۆ بارسێلۆنا ده‌ست به ركابه‌رییه‌كانی وه‌رزی نوێی جامی شای ئیسپانیا ده‌كات و له كاتژمێر 10:30ـی شه‌و رووبه‌ڕووی ریال مۆرسیا ده‌بێته‌وه.
بارسێلۆنا له قۆناخی 32ـی كۆپا دێل رێی ده‌بێته میوانی ریال مۆرسیا، بلاوگرانا له كاتێكدا ده‌چێته نێو ركابه‌رییه‌كانی جامی شا له لالیگا و چامپیۆنزلیگ به دۆخێكی باش‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
ڤالڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا به‌ر له یارییه‌كه باسی له دۆخی یانه‌كه‌ی و گرنگی جامی شای ئیسپانیا كرد، ده‌شڵێت رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی مۆرسیا یه‌كێكه له سه‌ختترین یارییه‌كانی ئه‌مساڵمان، هاوكات ڤالڤێردی ره‌تیكرده‌وه هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی كۆتینیۆ بۆ ریزه‌كانیان بكات.
ئێرنستۆ ڤالڤێردی، راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان یه‌كێك ده‌بێت له ئاڵۆزترین یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌یان.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: ئه‌م یارییه گرنگترین یارییه بۆ تیپی ركابه‌رمان له كاتێكدا ئێمه ده‌مانه‌وێت پارێزگاری له نازناوه‌كه بكه‌ین.
بۆ ئه‌م یارییه ئاردا توران و ئه‌لێكس ڤیدال له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌كه‌مان ده‌بن، چونكه ئاردا ئازاری له پاژنه‌ی هه‌یه و ڤیداڵیش هێشتا ئازاری له‌هه‌مان شوێنی پێكانه‌كه‌ی وه‌رزی رابردوو هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه پشوو وه‌رده‌گرن.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ئێمه چه‌كمان هه‌یه پشتی پێ ببه‌ستین، كۆمه‌لێك یاریزان زۆر یارییان كردووه پێویسته پشوویان پێ بدرێت.
به‌رده‌وام حه‌ز ناكه‌م یه‌كه‌م یاریمان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆمان بێت، چونكه زۆربه‌ی جار ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو رووده‌ده‌ن.
