بزانه راهێنه‌ر و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌نگیان به‌كێ داوه
بزانه ده‌نگی راهێنه‌ر و كاپتنی وڵاته عه‌ره‌به‌كان بۆ كام یاریزان رۆیشتووه
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی به كۆكردنه‌وه‌ی 43%ـی ده‌نگه‌كان خه‌ڵاتی (زه بێست)ـی برده‌وه، فیفا لیستی ده‌نگی راهێنه‌ر و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كانی راگه‌یاند.
باسم قاسم راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق، بۆ باشترین یاریزانی جیهان ده‌نگی به كریستیانۆ رۆناڵدۆ، مانوێل نویه‌ر و نێیمار دا سیلڤا داوه.
محه‌مه‌د گاسد، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، ده‌نگی یه‌كه‌می به كریستیانۆ داوه، دواتر نێیمار و مێسی هه‌ڵبژاردووه.
ڤان مارڤیك راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه ده‌نگی به كریستیانۆ، مێسی و نێیمار داوه، به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌نگی ئوسامه هوساوی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه بۆ (كریستیانۆ، نێیمار و مێسی) ڕۆیشتووه.
فیراس خه‌تیب، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی سووریا ده‌نگی به مێسی، نێیمار و رامۆس داوه، به‌ڵام مه‌هدی بن عه‌تیه كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب ده‌نگی بۆ (بۆفۆن، دیبالا و رۆناڵدۆ) رۆیشتووه.
هیكتۆر كۆپه‌ری ئارجێنتینی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی میسر ده‌نگی به مێسی، رۆناڵدۆ و نێیمار داوه، به‌هه‌مان شێوه‌ی ده‌نگی عیسام حه‌زه‌ری كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی میسر بۆ رۆناڵدۆ، نێیمار و مێسی بووه
