عێراق هه‌نارده‌و داهاتی مانگی رابردووی نەوت بڵاودەكاتەوە
ھەناردەكردنی نەوت كەمیكردووە
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هه‌نارده‌و داهاتی مانگی رابردووی نه‌وتی بڵاوكردهوهو ئاستی هه‌نارده‌كردن رووی له نزمبوونه‌وه كردووه.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، مانگی رابردوو 97 ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كان كردووه، له‌و رێگه‌یه‌وه چوار ملیار‌و 866 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه مانگی رابردوو عێراق هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به 50 دۆلار فرۆشتووه، 38 كۆمپانیای جیهانی له به‌نده‌ره‌كانی به‌سره‌وه نه‌وتی عێراقیان كڕیووه، به‌راورد به مانگی ئابی ئەمساڵ هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له كێڵگه‌كانی باشوور كه‌مبووه‌ته‌وه.