"بارسێلۆنا گواسته‌وه‌ی كۆتینهۆی له خه‌ونه‌وه ده‌كاته راستی"
"بارسێلۆنا ره‌زامه‌ندی یۆرگن كلۆپی به‌ده‌ستهێنا له‌گه‌ڵ كۆتینهۆ گه‌یشته رێككه‌وتن"
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 25 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یۆرگن كلۆپ ده‌رگای رۆیشتنی بۆ كۆتینهۆ كردۆته‌وه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی ئینگلیزیش، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه و هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه لیڤه‌رپوول 150 ملیۆن یۆرۆی كردۆته مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوون له كۆتینهۆ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌رپرسێكی یانه‌ی بارسێلۆنا له مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كانی (زه بێست) له له‌نده‌ن چاوی به (كیا جۆرباكیان)ـی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی فلیپی كۆتینهۆ كردووه و له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه رێككه‌وتوون.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه كارگێرانی بارسێلۆنا ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه له‌و نرخه‌ش زیاتر پێشكه‌شی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی فلیپی كۆتینهۆ بكه‌ن.
فلیپی كۆتینهۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی ڤاسكۆ دی گامای به‌رازیلی پێگه‌یشتووه، دواتر له ده‌رگه‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه هاته ئه‌ورووپا، ماوه‌ی 4 وه‌رزیشه له ریزه‌كانی لیڤه‌رپوول یاری ده‌كات، هاوینی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 8 ملیۆن پاوه‌ند بۆ 5 ساڵ درێژ كردبووه‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات، به‌وپێیه‌ی كۆتینهۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی بارسێلۆنا سووره و ئه‌م هه‌واڵه‌شی پێشتر به نێیمار دا سیلڤای هاونیشتیمانی راگه‌یاند بوو كه منداڵییه‌وه هاوڕێی یه‌كترن.
