به وێنه.. داعش له مۆندیالی داهاتوو مێسی كردۆته ئامانج
داعش هه‌ڕه‌شه له مۆندیالی 2018ـی رووسیا و لیۆنێل مێسی ده‌كات
رێكخراوی تیرورستی داعش له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز، ترس ده‌خه‌نه سه‌ر مۆندیالی 2018ـی رووسیا و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ش له لیۆنێل مێسی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 25 ئۆكتۆبه‌ری 2017، رێكخراوی تیرورستی داعش له هه‌ژماره‌كانی خۆیان له تویته‌ر چه‌ندان وێنه‌یان بڵاو كرده‌وه كه تێیدا به ڕوونی هه‌ڕه‌شه له به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ده‌كه‌ن و له نێویاندا لیۆنێل مێسی ده‌كه‌ن ئامانج.
داعش پێشتر له خوار و ناوه‌راستی عێراق كافتریایه‌كی به‌نێوی ریال مه‌درید ته‌قانده‌وه و پێشتر له موسڵ وه‌رزشكردن له‌و شاره قه‌ده‌خه كرابوو، هه‌ر كه‌سێكیش درێسی مێسی پۆشی با، سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پا و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی لێده‌كرا.
مۆندیالی 2018 له هاوینی داهاتوو به به‌شداریی 32 هه‌ڵبژارده له 11 شاری رووسیا به‌ڕێوه ده‌چێت، (سانپێته‌رسبێرگ) یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی رووسیا كه میوانداریی یارییه‌كانی مۆندیال ده‌كات و پێشتر داعش كرده‌وه‌ی تیرورستی گه‌وره‌ی له‌و شاره ئه‌نجامداوه.


