به ڤیدیۆ... ماراسۆنێكی گه‌وره به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌یه
زۆرترین زانیاری له كوردستان24 بزانه
K24ـ هه‌ولێر
ئامادەكاری بۆ بەرێوەچوونی شەشەمین وەشانی ماراسیۆنی نێو دەولەتی ھەولێر دەكرێت كە بریارە رۆژی ھەینی بەرێوە بچێت، كه تێیدا كوردستان24 پلانێكی گه‌وره‌ی بۆ رووماڵكردنی پێشبڕكێیه‌كه داڕشتووه.
به‌شداربووان و ڕاكه‌ران لەسەر جەم تەمەنەكان ناوی خۆیان تۆمار كردووه و جلوبەرگ و ژمارەی تایبەتی خۆیان لەھەمان شوێن پێدەدرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، رێكخەرانی ماراتۆنی نیودەڵەوتی ھەولێر رۆژانە جگە لە راكه‌ری كورد چەندین راكه‌ری بیانیش ناوی خۆیان بۆ بەشداریكردنە لە ماراسیۆنەكە تۆمار كردووه.
عه‌بدولستار عیسمه‌ت، سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌ربیل ماراسۆن، به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ناسه‌قامگیری هه‌ندێك ناوچه‌ی باشووری كوردستان هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ماراسۆنه‌كه نابێت، ده‌شڵێت: به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵانی پێشوو ده‌زگاكانی ئه‌منی هه‌ولێر گره‌نتی و پشتگیری خۆیان بۆ سه‌ركه‌وتنی ماراسۆنه‌كه دووپات كردۆته‌وه.
ماراسیۆنی نێودەوڵەتی ھەولێر ساڵانە بە بەشداری 100 دان راكه‌ر لەسەر 3 ئاستی جیاواز بەرێوە دەچێت، ئەمساڵیش چەندین راكه‌ری بیانی لە وڵاتانی ئەورووپا بە شێوازی گرووپ ناوی خۆیان تۆمار كرد بوو، به‌ڵام وەستانی گشتە ئاسمانییەكانی فرۆكەخانەی ھەولێر كێشەی بۆ راكارە بیانیەكان دروستكردوە..
ماراسیۆنی نێودەوڵەتی ھەولێر ساڵانە لە كۆتاییەكانی مانگی 10 بەرێوە دەچێت بەھۆی بەشدارینەكردنی راكه‌رە بیانەكانیش ئەمساڵ ماراسۆنەكە تەنھا لەسەر ماوەی 5 كیلۆمەتر و 10 كیلۆمەتر دەبێت.
.jpg)
عه‌بدولستار عیسمه‌ت، سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌ربیل ماراسۆن، میوانی كوردستان24ـه‌وه زۆرترین زانیاری له باره‌ی ماراسۆنه‌كه ده‌خاته‌ڕوو