ئه‌مشه‌و زێدان جه‌نگی خۆی له پاڵه‌وانێتییه زه‌حمه‌ته‌كه ده‌ستپێده‌كات
جامی شا بۆ زیدان بووه‌ته گرێكوێره و هیچ كاتێك وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر نه‌یتوانیوه ببێته پاڵه‌وان
ریال مه‌درید له جامی شای ئیسپانی ده‌بێته میوانی فیونالابرادا ئه‌و یانه‌یه‌ی فێرناندۆ تۆرێس تێیدا ده‌ركه‌وت، زیزۆ ئه‌م وه‌رزه ده‌یه‌وێت گرێكوێره‌ی مێژووی یاریزانی خۆی بكاته‌وه و بۆ یه‌كه‌مین جار ببێته پاڵه‌وانی جامه‌كه و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له‌م یارییه ریال مه‌درید به پێكهاته‌ی دووه‌م و یاریزانه لاوه‌كانی یاری بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26 ئۆكتۆبه‌ری 2017، ریال مه‌درید له یاری چوونی قۆناخی 32ـی جامی شای ئیسپانیا له مه‌درید ده‌مێنێته‌وه و ده‌چێته یاریگای فێرناندۆ تۆرێس و ده‌بێته له كاتژمێر 10:30 میوانی یانه‌ی فیونالابرادا.
ریال مه‌درید ئه‌مشه‌و ده‌بێته میوانی ئه‌و یانه‌یه‌ی كه فێرناندۆ تۆرێسی یاریزانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له ساڵه‌كانی 1995 تا2000 له‌و یانه‌یه ده‌ركه‌وتووه، به‌هۆی خۆشه‌ویستییان بۆ تۆرێس یاریگای یانه‌كه‌ش به‌ناوی ئه‌و كردووه.
مێرینگێ له دوو وه‌رزی رابردوو شكستی هێناوه و نه‌یتوانیوه بگاته فایناڵ، له وه‌رزی 2015 بۆ 2016 مه‌دریدییه‌كان به‌هۆی یاریپێكردنی چێریشیڤی رووسی سزادرا و به 3 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر ماڵئاوایی له جامه‌كه كرد وه‌رزی رابردووش له‌سه‌ر ده‌ستی سێلتاڤیگۆ له پێشكۆتایی كرایه ده‌ره‌وه.
جامی شای ئیسپانیا بۆ زینه‌دین زیدان بووه‌ته گرێكوێره و هیچ كاتێك نه‌یتوانیوه ببێته پاڵه‌وان.
زیزۆ له ساڵی 2001 تا2006 وه‌ك یاریزان یاری بۆ ریال مه‌درید كردووه كه‌چی هیچ كات نه‌یتوانیوه ببێته پاڵه‌وان دوو جاریش له ساڵه‌كانی 2002 و2004 ریال مه‌درید گه‌یشته فایناڵ، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی دیپۆرتیڤۆ لاكه‌رۆنیا و ریال زاراگۆزا شكستیان هێنا و نه‌بوونه پاڵه‌وان.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌م یارییه زیزۆ یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی یانه‌كه پشوو پێبدات و له‌بری ئه‌وانیش به پێكهاته‌ی دووه‌م و چه‌ند یاریزانێكی لاوانی ریال مه‌درید یاری پێبكات كه به‌هۆی خه‌ڵاته‌كانی زه بێستی فیفاوه به‌شێك له یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید له راهێنانه‌كان دابڕان.
