سبەی شەشەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوە دەچێت

کوردستان24 سپۆنسەری میدیایی ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر دەکات

K24- هەولێر

سبەی شەشەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوە دەچێت و کوردستان24 سپۆنسەری میدیایی ماراسۆنەکە دەکات.

سبەی هەینی (27ی ئۆکتۆبەری 2017) شەشەمین وەشانی ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بە بەشداریی نزیکەی 3 هەزار کەس بەڕێوە دەچێت و دوو پێشبڕکێی 5 کیلۆمەتری و 10 کیلۆمەتری بە دەوری پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان دەکرێت و کاتژمێر 09:00ی بەیانی هەردوو پێشبڕکێیەکە دەستپێدەکەن

لەوەتەی ساڵی 2011 ماراسۆنەکە جگە لە ساڵی 2014 بەڕێوە دەچێت و لەلایەن رێکخراوی (ئەربیل ماراسۆن) سەرپەرشتی دەکرێت و مارسۆنەکە یەکێکە لەو ماراسۆنانەی لە سەرجەم شارە گەورەکانی جیهان بەڕێوە دەچن.

ماراسۆنەکە لە ژێر ناونیشانی 'بەرەو ئایندەیەکی گەش' بەڕێوە دەچێت و بە گوتەی سەرپەرشتیارانی ماراسۆنەکە بەهۆی وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە زیاتر لە 500 راکەری بیانی ناتوانن بەشداریی ماراسۆنەکە بکەن.

دوای ئەو رووماڵە گەورەیەی ساڵی رابردوو کوردستان24 بۆ پێنجەمین وەشانی ماراسۆنەکەی کرد، ئەمجارە کوردستان24 دەبێتە سپۆنسەریی میدیایی ماراسۆنەکە و لە بەیانییەوە رووماڵێکی تایبەتی ماراسۆنەکە دەکات.

 

عەبدولستار عیسمەت، سەرۆکی رێکخراوی مارسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (رۆژباش) باسی شەشەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێری کرد

ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر
ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر