زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و 14 یاریزانی دوورخستۆته‌وه
زیزۆ سه‌ركێشیه‌كی ترسناكی به پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ی كردووه
زینه‌دین زێدان پێكهاته‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له جامی شای ئیسپانیا راگه‌یاند و 14 یاریزانی ریال مه‌درید دوورخستۆته‌وه، دیارترینیان، كریستیانۆ و بێنزێما و رامۆسه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26 ئۆكتۆبه‌ری 2017، ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له دژی یانه‌ی فیونالابرادا راگه‌یاند و ناچۆ فێرناندێز كاپتنی یانه‌ی شایانه ده‌بێت.
زینه‌دین زێدان له پێكهاته‌كه‌یدا سه‌ركێشییه‌كی گه‌وره‌ی كردووه، به‌وپێیه‌ی ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ستێره‌كانی دوورخستۆته‌وه كه زۆرترین خوله‌ك ئه‌م وه‌رزه یارییان كردووه، له‌وانه (كریستیانۆ، بێنزێما، ڤاران، رامۆس، كاسێمیرۆ، مۆدریچ، كروس، گاریس به‌یل، ئیسكۆ، كایلۆر ناڤاس، كۆڤاسیچ، مارسێلۆ، كارڤاخاڵ و لوكا زێدان،).
زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بانگهێشتی ئه‌م یاریزانانه‌ی كردووه.
گۆڵپارێز: كیكۆ كاسیا، موها
به‌رگریكاران: خیسۆس ڤایخۆ، ناچۆ فێرناندێز، سیۆ هێنرناندێز، ئه‌شره‌ف حه‌كیم، مانوێراندۆ و كویزادا.
ناوه‌راستكاران: ماركۆس یۆرێنتی، ئاسێنسیۆ، سیبایۆس، فیولاسێیر، كاسترۆ.
هێرشبه‌ران: لوكاس ڤازكێز و بۆرخا مایۆرال.
زیزۆ ئه‌م وه‌رزه ده‌یه‌وێت گرێكوێره‌ی مێژوویی خۆی له جامی شای ئیسپانیا بكاته‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار له كاروانی یاریزانی و راهێنه‌رایه‌تیدا ببێته پاڵه‌وانی جامی شا.
زیزۆ له ساڵی 2001 تا 2006 وه‌ك یاریزان یاری بۆ ریال مه‌درید كردووه كه‌چی هیچ كات نه‌یتوانیوه ببێته پاڵه‌وان دوو جاریش له ساڵه‌كانی 2002 و2004 ریال مه‌درید گه‌یشته فایناڵ، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی دیپۆرتیڤۆ لاكه‌رۆنیا و زاراگۆزا شكستیان هێنا و نه‌بوونه پاڵه‌وان.
ریال مه‌درید له دوو وه‌رزی رابردوو له جامی شا شكستی هێناوه و نه‌یتوانیوه بگاته فایناڵ، له وه‌رزی 2015 بۆ 2016 مه‌دریدییه‌كان به‌هۆی یاریپێكردنی چێریشیڤی رووسی سزادرا و به 3 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر ماڵئاوایی له جامه‌كه كرد وه‌رزی رابردووش له‌سه‌ر ده‌ستی سێلتاڤیگۆ له پێشكۆتایی كرایه ده‌ره‌وه.
.jpg)