مۆرینهۆ هه‌واڵه خۆشه‌كه‌ی پێگه‌یشت
ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری یانه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕایه‌وه
پۆل پۆگبای ناوه‌راستكاری فره‌نسی دوای شەش هەفتە دابڕانی بەهۆی پێکانەوە، جارێکی دیکە گەڕایەوە راهێنانەکانی یانه‌ی مانچێستەر یونایتد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26 ئۆكتۆبه‌ر، له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد گه‌ڕانه‌وه پۆگبا بۆ راهێنانه‌كان بڵاو كرایه‌وه.
پۆگبا بەهۆی ئەو پێکانەی لە چامپیۆنزلیگ لە یاریی بەرامبەر بازلی سویسڕی تووشی بوو، زیاتر لە مانگێک و نیو لە یارییەکانی مانچێستەر یونایتد دابڕا، بەڵام جارێکی دیکە لەگەڵ یانەکەی دەستی بە راهێنان کردەوە و گەڕایەوە ناوچەی کارینتۆنی تایبەت بە مەشقەکانی مان یونایتد.
پۆگبا لە ئەمریکا لە میامی و فلۆریدا چارەسەری وەردەگرت بۆ ئەو پێکانەی کە لە رانی تووشی ببوو، ئامانجی خۆێ مۆرینهۆش ئەوەیە، رۆژی ٥ـی مانگی داهاتوو پۆگبای 24 ساڵان بتوانێت بەشداریی یاریی بەرامبەر چێڵسی لە پرێمەرلیگ بکات.
.jpg)