بارودۆخی گۆڵكاره‌كه‌ی پرێمه‌رلیگ له مه‌ترسیدایه
له یارییه ئاگرینه‌كه‌ی پرێمه‌رلیگ بێبه‌ش ده‌بێت
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، گومان دەکرێت هاری کەین بەهۆی پێکانەوە نەتوانێت رۆژی شەممە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد یاریی بکات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هاری کەین بەهۆی پێکانەوە نه‌توانێت لە دوایین یاریی یانەکەی لە جامی کاراباو لە بەرامبەر وێستهام یونایتد یاریی بکات، بۆیە گومان دەکرێت لە یاریی داهاتووی یانەکەی لە پرێمەرلیگ بتوانێت بەرامبەر مانچێستەر یونایتد یاریی بکات.
ماوریسیۆ پۆچێتینهۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نی ڕەتی کردەوە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەگەری بەشداریی نەکردنی کەین لە یارییەکەی شەممە بدرکێنێت، ده‌شڵێت: پێویستە چاوەڕێ بکەین، بزانین تاکو رۆژی شەممە تەندرووستی هاری کەین چۆن دەبێت.
هاری كه‌ینی 24 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه له پرێمه‌رلیگ له كۆی 9 یاری، 8 گۆڵی كردووه و پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتووه.
.jpg)