كریستیانۆ خه‌ونی خانه‌واده‌یه‌كی مێكسیكی هێنایه دی
كریستیانۆ ژیان و بژێو و سه‌لامه‌تی خێزانێكی خسته ئه‌ستۆی خۆی
دوای زهمینهلهرزینهكهی مانگی رابردووی مێكسیكۆ، خانه‌واده‌یه‌كی ئه‌و وڵاته نامه‌یه‌ك بۆ كریستیانۆ ده‌نێرن و چیرۆكی خۆشه‌ویستی كوڕه‌كه‌یان بۆ ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه باس ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌رگای خۆشبه‌ختی به‌ڕووی خانه‌واده مێكسیكۆیهكه ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26 ئۆكتۆبه‌ری 2017، له راپۆرته هه‌واڵێكی رۆیته‌رز دا هاتووه كه ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید پێشوازی له خانه‌واده‌یه‌كی مێكسیكۆ كرد كه به‌هۆی بومهلهرزهكهیهك، وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه و هانایان بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ بردووه.
خانه‌واده‌كه له پیاوێك و ژنێك و منداڵێك پێك دێن، دایكه‌كه نهێنی گه‌یشتنی به كریستیانۆ به نامه‌یه‌ك ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت: پێشتر نامه‌یه‌كم بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ نارد، تێدا باسی خۆشه‌ویستی كوڕه‌كه‌م بۆ كریستیانۆ كرد و پێم گوت كوڕه‌كه‌م له قوتابخانه، به‌هۆی خۆشه‌ویستی بۆ تۆ ته‌واوی په‌رتووك و دیواره‌كانی به ناوی تۆ نه‌خشاندووه، تكایه ئاوڕی لێ بده‌وه.
دایكه‌كه ده‌شڵێت: كریستیانۆ وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی دامه‌وه و درێسێكی خۆی به دیاری بۆ ناردین، له هه‌مووی خۆشترین خه‌ونی كوڕه‌كه‌م هاته دی و له مه‌درید پێشوازی لێكردین.
به گوێره‌ی میدیاكان، كریستیانۆ ئه‌ركی ژیان و بژێوی ئه‌و خانه‌واده‌ی خستۆته ئه‌ستۆی خۆی، پێشتریش كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشوازی له چه‌ندان منداڵی دیكه كردووه و ده‌رگای خۆشبه‌ختی بۆ ڕوویاندا كردۆته‌وه.
مانگی رابردوو، زهمینهلهرزهیهك به پله‌ی 7.1 رێخته‌ر له شاری سانتیاگۆی له مێسكیكۆ دا كه به‌هۆی سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و له نێویاندا ئه‌و قوتابخانه‌یه رووخا كه ئه‌و منداڵه مێكسیكییه تێیدا ده‌خوێنێت، به‌ڵام له مردن رزگاری ده‌بێت و ماڵه‌كه‌شیان وێران ده‌بێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)