به ڤیدیۆ...خاوه‌نی پله‌ی یه‌كه‌م له مارسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرنهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك ده‌بێته پاڵه‌وانی پێشبڕكێیه‌كه
K24 ـ هه‌ولێر
له ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ره‌وه‌ند ئه‌حمه‌د، یاریزانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پله‌ی دووه‌می له راكردنی 5 كیلۆمه‌تری به‌ده‌ستهێنا، له گفتووگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كوردستان24، دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی كه بۆ دووه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك ده‌بێته پاڵه‌وان.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 27 ئۆكتۆبه‌ری 2017، شه‌شه‌مین ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان به‌ڕێوه چوو، كوردستان24 سپۆنسه‌ری میدیایی پێشبڕكێیه‌كه بوو، ره‌وه‌ند ئه‌حمه‌د وه‌رزشكاری ناسراوی كوردستان و عێراق بۆ پێنجه‌مجار براوه‌ی پێشبڕكێی ماراسۆنه‌كه بوو.
ره‌وه‌ند له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی بۆ مه‌شق و راهێنانی چڕ و به‌رده‌وامه، هه‌ڵبه‌ت سووپاسی راهێنه‌ر و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش ده‌كات كه هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كانی بوونه.
ره‌وه‌ند له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا نیگه‌رانی خۆی بۆ كوردستان24 ده‌ربڕی، به‌وپێیه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بیستوونه كه ئه‌مساڵ هیچ خه‌ڵات و دیارییه‌ك بۆ براوه‌كانی راكردنی 5 كیلۆمه‌تری ئاماده نه‌كراوه.
ره‌وه‌ند ده‌شڵێت: له هه‌موو بارودۆخێكدا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ خه‌ڵاتێكیشم نه‌ده‌نێ، له هه‌ر شوێنێكی كوردستان ماراسۆن به‌ڕێوه بچێت، به‌شداریی ده‌كه‌م.
لەوەتەی ساڵی 2011 ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر جگە لە ساڵی 2014 بەڕێوە دەچێت و لەلایەن رێکخراوی (ئەربیل ماراسۆن) سەرپەرشتی دەکرێت و مارسۆنەکە یەکێکە لەو ماراسۆنانەی لە سەرجەم شارە گەورەکانی جیهان بەڕێوە دەچن.
ماراسۆنەکه‌ی ئه‌مساڵ لە ژێر ناونیشانی 'بەرەو ئایندەیەکی گەش' بەڕێوە چوو، به گوتەی سەرپەرشتیارانی ماراسۆنەکە بەهۆی وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە زیاتر لە 500 راکەری بیانی ناتوانن بەشداریی ماراسۆنەکە بکەن.