به ڤیدیۆ.. كوردستان24 ناسنامه‌ی براوه‌كانی ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نێت
ماراسۆنه‌كه به دروشمی به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش كۆتایی هات
K24 ـ هه‌ولێر
شه‌شه‌مین ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێربه سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 به دروشمی به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش كۆتایی هات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 27 ئۆكتۆبه‌ری 2017، ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له ئاستی خانمان و پیاوان له سه‌ر هه‌ردوو ماوه‌ی5 كیلۆمه‌تر و10 كیلۆمه‌تر ركابه‌رییه‌كان ده‌ستیپێكرد.
ئاستی كچان
له ئاستی خانمان، ئه‌مه‌ل خدر، وه‌رزشوانی شاری كه‌ركووك، به 42 خوله‌ك و32 چركه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
میشێل، خانمهڕاكه‌رێكی وڵاتی زیمبابۆی بوو، پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا، پله‌ی سێیه‌میش بووه به‌شی رێناس سه‌عید، كه وه‌رزشوانێكی شاری سلێمانییه و له تیپی سیروانی نوێ یاری ده‌كات.
ئاستی كوڕان
له ئاستی كوڕانیشدا، محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا به34 خوله‌ك و12 چركه پله‌ی یه‌كه‌می ده‌ستخست و بنار محه‌مه‌د و نه‌شوان محه‌ممه‌د پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌میان كرده به‌شی خۆیان.
له ئاستی 5 كیلۆمه‌تری، ره‌وه‌ند ئه‌حمه‌د، یاریزانی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، پله‌ی یه‌كه‌می له ماراسۆنه‌كه برده‌وه، پێنجه‌مجار ئه‌م وه‌رزه‌شكاره ده‌بێـته پاڵه‌وانی ماراسۆنه‌كه.
كرێكار عه‌بدوڵڵا، پله‌ی دووه‌می له راكردنی 5 كیلۆمه‌تری له ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ده‌ستهێنا.
لەوەتەی ساڵی 2011 ماراسۆنەکە جگە لە ساڵی2014 بەڕێوە دەچێت و لەلایەن رێکخراوی (ئەربیل ماراسۆن) سەرپەرشتی دەکرێت و مارسۆنەکە یەکێکە لەو ماراسۆنانەی لە سەرجەم شارە گەورەکانی جیهان بەڕێوە دەچن.