ده‌روازه‌ی په‌روێزخان ده‌كرێته‌وه
بە بڕیارێكی سیاسی ئێران داخراوە
K24 - ھەولێر
بڕیارە سبەی ده‌روازه‌ی سنووری په‌روێزخان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران‌دا جارێكی دیكه بكرێتەوە.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری باشماخ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران‌دا كرایه‌وه، بڕیار بوو 26 ئەم مانگە ده‌روازه‌ی سنووری په‌روێزخان بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئێران ئه‌و كردنه‌وه‌یەیان دواخست بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه.
ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر مه‌سعود باتیلی به‌رپرسی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران، به كوردستان24 راگه‌یاندبوو، كە ئه‌وان له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران هیچ نوسراوێكی فه‌رمییان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كه.
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئێران بە بڕیارێكی سیاسی دەروازە سنوورییەكانی بە رووی ھەرێمی كوردستان داخست، 25/10/2017، دەروازەی باشماخی كردەوە.