كونسوڵخانهی ئێران له ههولێر كردنهوهی مهرزی پهروێزخانی رهتكردهوه
"لەسەر داوای حكوومەتی عێراق بە داخراوی دەمێنێتەوە"
K24 - ھەولێر
كونسڵخانەی ئێران لە ھەولێر بڵاویكردەوە، ھەر دوو دەروازەی سنووریی پەرویزخان و تەمەرچین تا كاتێكی نادیار بە داخراوی دەمێننەوە.
كونسوڵخانەی ئێران لە ھەولێر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەسەر داوای حكوومەتی عێراق ھەردوو دەروازەی سنووریی پەرویزخان و تەمەرچین بە داخراوی دەمێننەوە.
لەو بەیاننامەیەدا كۆنسوڵخانەی ئێران لە ھەولێر داوا لە بازرگانان و ھاووڵاتیانی ئێرانی و عێراقی دەكات، لە رێگەی دەروازەی سنووری باشماخەوە درێژە بە چالاكی بازرگانی و كارەكانیان بدەن.
پێشووتر ژووری بازرگانی كرماشان رایگهیاندبوو، رۆژی یهكشهممه كه دهكاته سبهی دهروازهی پهروێزخان بهرووی هاووڵاتیان و بازرگاندا دهكرێتهوه.