رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له به‌سره ده‌دزرێت
عێراق ناتوانێت بۆرییه‌كانی نه‌وت له باشوور بپارێزێت"
K24 - ھەولێر
له‌ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگی رابردوو سێیه‌م حاڵه‌تی كونكردنی بۆری نه‌وت له به‌سره ئاشكرابوو.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی رایگه‌یاندووه، ده‌ستیان به‌سه‌ر باندێكی دزینی نه‌وت گرتووه كه بۆری نه‌وتی نێوان هه‌ردوو پارێزگای به‌سره‌و زیقاریان كونكردووه به‌شێوه‌ی قاچاخ نه‌وتیان هه‌نارده‌ی ئێران كردووه.
ده‌زگاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، گرووپێكی چه‌كدار به‌درێژایی 300 سه‌د مه‌تر بۆرییه‌كیان له‌ژێر زه‌وی راكێشاوه بۆری سه‌ره‌كی هه‌نارده‌ی نه‌وتیان كونكردووه، له‌ورێگه‌یه‌وه به‌تانكه‌ر نه‌وتی خاویان فرۆشتووه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2010 كونكردنی بۆری نه‌وتی و فرۆشتنی نه‌وت به قاچاخ بووه‌ته دیارده‌یه‌كی باو له ناوچه‌كانی نزیك كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باشوور.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی سه‌وت عێراق، چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمی ئاشكرا ده‌كه‌ن رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌سه‌ر ده‌دزرێت، كه به‌هاكه‌ی له 20 ملیۆن دۆلار زیاتره.