یه‌كه‌م كاروانی نه‌وتی كوردستان گه‌یشته عه‌مباره‌كانی سۆمۆ
نه‌وتی كوردستان له‌رێگه‌ی سۆمۆوه هه‌نارده ده‌كرێت
K24 - ھەولێر
یه‌كه‌م كاروانی نه‌وتی كوردستان گه‌یشته عهمباراوهكانی كۆمپانیای سۆمۆ له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی.
به‌گوێره‌ی زانیاری ئاژانسی ھەواڵی رۆیته‌رز، بۆ یه‌كه‌م جار له دوای مانگی حوزه‌یرانه‌وه 90 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كوردستان گه‌یشتووه‌ته عه‌مباره‌كانی كۆمپانیای سۆمۆ له‌به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی، له‌رێگه‌ی كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراقه‌وه ده‌فرۆشێت، تا مانگی حوزه‌یرانی رابردوو هه‌موو ده رۆژ جارێك حكومه‌تی هه‌رێمی بڕی 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی راده‌ستی عهمباراوهكانی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌كرد، پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 دوای هاتنی داعش بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراقی كێشه‌ی تێكه‌وت.