به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌یسه‌لمێنێت كه بارسێلۆنا ده‌بێته پاڵه‌وانی لالیگا
ڤاڵڤێردی به‌ره‌و مێژوویه‌كی گه‌وره هه‌نگاوی نا
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا نۆیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له لالیگای ئه‌م وه‌رزه تۆمار كرد، یانه‌كه به‌ره‌و مێژوویه‌كی گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێت و به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش بارسێلۆنا ناسناوی ئه‌م وه‌رزه ده‌باته‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا له دوایین یاری خۆی له لالیگا به دوو گۆڵی مێسی و پاوڵینهۆ شكستی به یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو هێنا، به‌مه‌ش یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا له كۆی 10 یاری، 28 خاڵی كۆكردۆته‌وه و ته‌نیا 2 خاڵی به‌فیڕۆداوه.
پێشتر ریال مه‌درید 4 جار هه‌مان ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی بارسێلۆنای هه‌بووه و یانه‌ی شایانه‌كه 2 جار ناسناوه‌كه‌ی بردۆته‌وه.
برسێلۆنا دوو وه‌رز له مێژوودا هه‌مان سیناریۆی ئه‌م وه‌رزه‌ی دووباره كردۆته‌وه و جارێكیان ناسناوه‌كه‌ی بردۆته‌وه.
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له وه‌رزه‌ی 2013 ـ 2014، به هه‌مان شێوه‌ی بارسێلۆنا له كۆی 10 یاری، 28 خاڵی كۆكرده‌وه و له كۆتایی وه‌رزیش بووه پاڵه‌وانی لالیگا.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان بارسێلۆنا نزیكترین به‌ربژێره بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه، به‌و پێیه‌ی له ئێستادا به كۆكردنه‌وه‌ی 28 خاڵ پێشه‌نگی لالیگای گرتووه و به جیاوازی 4 خاڵ له یانه‌ی ڤالێنسیای دووه‌م دووره.
